نوێکردنەوەی تۆماری لیستی ناوی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان کۆتایی هات، دوای ئەوەش دەست دەکرێت بە پیشاندانی لیستەکان و تانە لێدان لە لایەن و قەوارە سیاسییەکان و چاودێرانی هەڵبژاردنەکان.
لەگەڵ ئەوەی وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کۆتای هاتوە بەڵام ناوەندەکانی دەنگدان داناخرێن هاوڵتیان دەتوانن سەردانی ئەو ناوەندانە بکەن ئەوەش بۆ پێدانی زانیاری و دیاری کردنی شوێنی دەنگدانیان. بەپێی ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە ٢٢ هەزار هاوڵاتی سەردانی ناوەندەکانی کردوە



