گالەری

 
رووداو - هەولێر
 
لە دووەم رۆژی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هایتێکس بۆ تەکنەلۆژیا، ئارەزوومەندێکی زۆری بوارەکە سەردانی پێشەنگەکەیان کرد، جگە لەوەش چەندین یوتیوبەر و گەیمەری دیاری کوردستان لە پێشانگەکە ئامادە بوون و گوتاریان پێشکێش کرد. لە لایەکی دیکەوە، شەش چالاکیی کۆمپانیا جیاجیاکان بەڕێوەچوون.
 
محەممەد ئومێد خولیای یارییە ئەلیکترۆنییەکانە و دەڵێت، "یەکەم جارە دێم بۆ ئەم پێشانگەیە و بۆچوونی گۆڕیم، چونکە من تەکنەلۆژیام تەنها لە یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا کۆکردبووەوە، بەڵام ئێستا نا، هەوڵدەدەم خۆم فێری  پرۆگرامسازی بکەم و بێمە بواری تەکنەلۆژیاوە لە دیوە زانستییەکەی؛ بە واتایەکی دیکە لە بەکارهێنەرەوە ببمە دروستکەری ئەپێک یاخود بابەتێکی دیکە کە سوودی هەبێت بۆ پاشەڕۆژم و پشت بە تواناکانی خۆم ببەستم."
 
دوو پانێلی گرنگ لە پێشانگەکە بەڕێوەچوون، پانێلی یەکەم لەسەر وزە و نوێبوونەوە لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایان و ئابووریناسان بەڕێوەچوو و تێیدا باسیان لە گۆڕانکارییە تەکنەلۆژی و ئابوورییەکانی عێراق بەگشتی کرد. پانێلی دووەمیش لەسەر زیرەکیی دەستکرد بوو بە ناونیشانی "وزەی دەستکرد، هەڕەشەیە یان دەرفەت؟"