Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

کوردستان07-04-2025

سوودانی: داهاتی گومرگ 128٪ و باج 22٪ زیادی کردووە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

نەهرۆ محەممەد

رۆژی بڵاوکردنەوە

07-04-2025

بابەتی پەیوەندیدار

ئومێد خۆشناو بۆ رووداو: گەردنی هەموو کەسێک ئازاد دەکەم جگە لە سەدام حوسێن
کوردستان27-05-2026

ئومێد خۆشناو بۆ رووداو: گەردنی هەموو کەسێک ئازاد دەکەم جگە لە سەدام حوسێن

پشتیوان سادق بۆ رووداو: هەوڵ هەیە دوای جەژن پارتی و یەکێتی و لایەنەکان کۆببنەوە
کوردستان27-05-2026

پشتیوان سادق بۆ رووداو: هەوڵ هەیە دوای جەژن پارتی و یەکێتی و لایەنەکان کۆببنەوە

کۆنسووڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی کرد
کوردستان27-05-2026

کۆنسووڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی کرد

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، پڕۆژەی گەورەیان بۆ چاککردنی سیستمی بانکی حکومی دەستپێکردووە. دەڵێت، داهاتی گومرگ 128% و باج 22% زیادی کردووە. پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق-یش باس لەوەدەکات، لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان نەخشەرێگەیەک بۆ پەرەپێدانی کەرتی بانکی دانراوە.
 
رۆژی دووشەممە 7ـی نیسانی 2025، کۆنفرانسی چاکسازیی کەرتی بانکی عێراقی لە بەغدا دەستیپێکرد.
 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گوتەیەکدا ستایشی هەوڵەکانی بانکی ناوەندی و بانکەکان و تیمەکانی کاری تایبەت بە کۆمپانیا راوێژکارییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان کرد، کە بە گوتەی ئەو "بەردەوامن لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی کەرتی دارایی و بانکی عێراقی."
 
سوودانی گوتی: "بودجەی سێ ساڵی وایکرد پلانێکی دارایی درێژخایەن دابنرێت، کە بەشداری دەکات لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدان و ستراتیژیی دەوڵەت".
 
سوودانی ئاماژەی بەوەدا، حکومەت کاری لەسەر زیادکردنی داهاتەکان کردووە، لە رێگەی باشترکردنی سیستمی باج و گومرگ، بەهێزکردنی داهاتە نانەوتییەکان، ئەمەش بەشداری کرد لە کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتە نەوتییەکان.
 
بەگوێرەی گوتەکانی سوودانی، کاریش دەکەن بۆ ئەوەی بە تەواوی گومرگەکان بکەنە سیستمێکی ئەلیکترۆنی، لە رێگەی سیستمی (ئاسیکودا) کە سیستمی جیهانیی ئۆتۆماتیکی رێکارە گومرگییەکان کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە.
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی، "داهاتی گومرگ نزیکەی 128% زیادی کردووە، داهاتەکانی باجیش نزیکەی 22%. ئەمەش زیاترە لە ساڵانی پێشوو." گوتیشی: پڕۆژەی گەورەمان دەستپێکردووە بۆ چاککردنی سیستمی بانکی حکومی، بەو شێوەیەی کە دڵنیایی بدات لە بەرزکردنەوەی توانای پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی دارایی بۆ تاکەکان و کۆمپانیاکان".
 
سوودانی ئاماژەی بەوەدا، لە دوو ساڵی رابردوودا، چەندین بڕیار لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەرچوون بۆ دووبارە رێکخستنەوەی بانکەکانی؛ رافیدەین، رەشید، پیشەسازی و کشتوکاڵ.
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئامادەیی دەربڕی پشتگیری لە هەموو لایەنەکان و دامەزراوەکان و کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بکەن، بۆ پێشخستنی کەرتی بانک، بەهێزکردنی گەشەی ئابووری و بەدیهێنانی سەقامگیریی دارایی. 
 
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کە یەکێک بوو لە بەشدارانی کۆنفرانسەکە، رایگەیاند، یەکەمجارە لەم کۆنفرانسەدا بەم قوڵ و وردییە پێداچوونەوە بۆ کارەکانی کەرتی بانکی عێراق دەکرێت. 
 
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق گوتی: "نەخشە رێگەیەک دانراوە لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بۆ پەرەپێدانی کەرتێکی بانکی کارا و پێشکەوتوو، کە پشتیوانی ئابووریی نیشتمانی و بە گوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بێت."