گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادەکانی ئادار و نەورۆز، لە قوتابخانەی قەرەقۆینلوی تورکمانی لە هەولێر فێستیڤاڵێک بەڕێوەچوو و قوتابییان بە چالاکیی جۆراوجۆر بەشدارییان کرد. 
 
خوێندن لە قوتابخانەکە بە زمانی تورکمانییە، بەڵام قوتابیی کوردیش لە هەمان قوتابخانە دەخوێنن. لە یادەکەدا قوتابییان بە جلوبەرگی کوردی و جلوبەرگی نەتەوەیی تورکمانەوە بەشداربوون.
 
لە فێستیڤاڵەکەدا قوتابییەکان ئاڵای تورکمەنئەلییان بەرزکردبووەوە کە تایبەیە بە تورکمانەکانی عێراق. ئاڵاکە شینی ئاسمانییە؛ مانگ و ئەستێرەیەک لەنێوان دوو هێڵ بە رەنگی سپی لەسەر ئاڵاکەیە. ئەو ئاڵایە نەتەوەییە و جیاوازە لەگەڵ ئاڵای بەرەی تورکمانی.
 
قوتابخانەی قەرەقۆینلوی تورکمانی لە ساڵی 1994 دامەزراوە و سەر بە پەروەردەی ناوەندی هەولێرە. زیاتر لە 270 قوتابی لە نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکان لەو قوتابخانەیە دەخوێنن کە لە پۆلی 1ـی بنەڕەتی تاوەکو 9ـی بنەڕەتی تێدا دەخوێندرێت.