رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک هاونیشتمانی لە چین و توێژی جیاواز باس لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ئاو و کارەبا و چەند بابەتێکی دیکە دەکات.
لە گفتوگۆکەدا ئامادەبووان پرسیاری لێدەکەن و ئەویش وەڵامیان دەداتەوە.
یەکێک لە ئامادەبووان لەبارەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرە گرێبەستەکان پرسیاری لێ دەکات، مەسرور بارزانی دەڵێت "ئێمە دەبێ هەندێ خەڵک دابمەزرێنین". سەرۆکوەزیران رەخنە لە حکومەتی عێراق دەگرێت، کە "نزیکەی یەک ملیۆن کەس دامەزرێندراون، هیچ رێژەیەکیان بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان نەکرد".
لە گفتوگۆکاندا ئامادەبووان لەبارەی کەمیی بەشداریی خەڵک لە دوایین هەڵبژاردنەکان و کێشەی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمیی ئاو و کارەبا پرسیار لە مەسرور بارزانی دەکەن، ئەویش وەڵامیان دەداتەوە.
ئەم گفتوگۆیە بڕیارە سبەی سێشەممە کاژێر 21 بڵاوبکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ