گۆشتفرۆشانی سلێمانی رەتیدەکەنەوە پارەی پشکنینی خوێنی ئاژەڵ بدەنە کوشتارگەکان

06-07-2024
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەشێك لە گۆشتفرۆشەكانی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ئامادە نین ‏هیچ بڕە پارەیەك بدەن بۆ پشكنینی خوێنی ئاژەڵەكانیان. بەو هۆیەوە رۆژی شەممە هیچ ئاژەڵێك لە كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی سەرنەبڕدرا.‏
 
دکتۆر تاریق عەلی، پزیشكی ڤێتێرنەری لە بەڕێوەبەرایەتیی كوشتارگەی ‏هاوچەرخی سلێمانی رۆژی شەممە بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ ‏هیچ ئاژەڵێك لە كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی سەرنەبڕدراوە و لەبارەی ‏هۆكارەكەشی گوتی: "گۆشتفرۆشەكانی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ‏ئامادە نین دوو هەزار دینار بۆ هەر سەر ئاژەڵێك بدەن لە بەرامبەر ‏پشكنینی خوێنی ئاژەڵەكان بۆیان."
 
لەبارەی هۆکاری وەرگرتنی نموونەی خوێن لە ئاژەڵان، دکتۆر تاریق عەلی باسی لەوەکرد، کە وەرگرتنی خوێن"بۆ ئەوەیە بزانین پێش ئەوە ئاژەڵەکە دەرزی لێدراوە یان نا، ‏چونكە ئەگەر دەرزی لێدرابێت، ئەوا بەپێی جۆری دەرزییەكە، نابێت بۆ ‏چەند رۆژێك گۆشتی ئەو ئاژەڵە بخورێ‌".‏
 
پزیشكەكەی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی‏ گوتیشی: "ئەمڕۆ گوشتفرۆشەكان هیچ گۆشتێكی مۆركراویان ‏نەبووە؛ ئەمەش گرفتی لەنێو بازاڕ دروستكردووە. بەهیوای ئەوەین لایەنی ‏پەیوەندار ئەم گرفتە چارەسەر بكات."
 
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژانە لە كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی نزیكەی 700 سەر ئاژەڵ ‏سەردەبڕدرێن.‏
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیای سەفین. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسی: باران و بەفر دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو شەپۆلێکی بارانبارین هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، "لە ناوچە شاخاوییەکاندا ئەگەری بەفربارینیش هەیە."