رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سەنتەری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک، چوار دووکان سووتان.
رووداوەکە کاژێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە، 6-1-2025) روویدا و زیانی گیانی نەبوو.
کەمال خدر، بەرپرسی تیمی ئاگرکوژێنەوەی شێخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی لێچوونی گاز لەنێو فڕنێکی نێو بازاڕی شێخان بوو و دۆخەکە کۆنترۆڵ کراوە.
لەبارەی زیانەکانیش، کەمال خدر جەختی کردەوە لەوەی ''زیانی گیانی نەبووە، بەڵام چوار دووکان سووتان و زیانی ماددیان بەرکەوتووە. ئێمە ئێستا خەریکی ئامادەکردنی راپۆرتین لەبارەی زیانەکانەوە."
ڤیدیۆی سووتانی چوار دووکان لەنێو بازاڕی قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک
— Rudaw (@Rudawkurdish) January 6, 2025
بەرپرسی تیمی ئاگرکوژێنەوەی شێخان بۆ رووداو: ئاگرەکە لە فڕنێکەوە بڵاوبووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە pic.twitter.com/5tzt2Ius4z
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ