گالەری

دوێنێ کاژێر 06:45
20 Photos
بڵند تاهیر
بڵند تاهیر @Bilindtahir
رووداو دیجیتاڵ

11 کچ و 6 کوڕ لە گەلەریی میدیایی هەولێر پێشانگەیەکی شێوەکارییان ساز کردووە کە زیاتر لە 50 تابلۆی تێدا نمایشکراوە، ناونیشانی پێشانگەکەش (پێکەوەژیان هەوێنی تەباییە).
 
ئەو کچ و کوڕانە قوتابیی پەیمانگە و زانکۆن، پێشانگەکەیان لەژێر چاودێریی وەزارەتی ئەوقاف و کارەباری ئایینی و لیژنەی رێکخستنی هونەرمەندانی لقی دوو ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت و 3 رۆژ بەردەوام دەبێ.
 
دوو تابلۆی سەروین موزەفەر نمایشکراوە، دڵخۆشیشە بە بەشدارییکردن لە پێشانگەکە، بە رووداوی گوت: "تابلۆی پێکەوەژیانم نەخشاندووە، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت، لە هەرێمی کوردستان برایەتی و تەبایەکی باش هەیە لەنێوان پێکهاتەکان و ئایینزاکان." 
 
سروود حاتم، سەرپەرشتیاری پێشانگەکە و بەرپرسی رێکخستنی هونەرمەندان لە لقی دوو ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، بۆ یەکەمجارە پێشانگەیەکی لەوجۆرە لە هەولێر دەکرێتەوە کە گوزارشت لە پێکەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان بکات.
 
بە گوتەی ئەو سەرپەرشتیارەی پێشانگەکە، کاری هونەرمەندەکان رەنگدانەوەی پێشانگەکە بووە و "بۆ نموونە، کریستیانێک وێنەی مزگەوتێکی نەخشاندووە، نیگارکێشێکی موسڵمانیش وێنەی کەنیسە."