رووداو - هەولێر
بە چاودێری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ خوێندن و تەکنەلۆژیا کرایەوە.
زیاتر لە 25 زانکۆ و پەیمانگەی ناوخۆ و دەرەوە لە پێشانگەکە بەشدارن و تێیدا دەستکەوتە زانستییەکان و شێوازی فێرکارییان پیشانی سەردانیکەران دەدەن.
پێشانگەکە تاوەکو هەشتی مانگ بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە کاژێر 09:00ـی بەیانی تاوەکو 05:00ـی ئێوارە کراوە دەبێت.