رووداو دیجیتاڵ
تەرمی ئەو دوو برایەی دوێنێ شەو لە دووکان خنکان، دۆزرانەوە و سیروان لالە سەرحەد، قایمقامی دووکان بە رووداوی گوت، تەرمەکان دەنێردرێنەوە بۆ کەرکووک.
سیروان لالە سەرحەد گوتیشی، تیمەکانی ژێردەریایی دووکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکەم و ئەم پاشنیوەڕۆیەش تەرمی دووەمیان دۆزییەوە.
دوێنێ شەو قایمقامی دووکان بە رووداوی راگەیاندبوو "دوو گەنجەکە خەڵکی کەرکووکن و کوردن، بە مەبەستی سەیرانکردن هاتوونەتە دووکان."
سیروان لالە سەرحەد ئەوەشی خستەڕوو، "دوای ئەوەی کە برای یەکەم پەلەقاژەی کردووە و خەریکبووە بخنکێت، براکەی دیکەشی خۆی هەڵداوەتە ئاوەکەوە بۆ رزگارکردنی، بەڵام ئەویش خنکاوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ