رووداو دیجیتاڵ
گوڵژەن مەولوود، خانمە شاعیرێکی گەنجە، لە ئەوروپا لەدایکبووە و لەوێش دەژی، هەروەها بە ئینگلیزی و کوردی شیعرەکانی بڵاودەکاتەوە.
گوڵژەن منداڵی لەنێوان بەریتانیا و ئەڵمانیا تێپەڕاندووە. بەڵام دڵ و هۆشی لە کوردستان بووە. ئەمەش بە شیعرە ئینگلیزی و کوردییەکانییەوە دیارە.
گوڵژەن مەولوود رایگەیاند، شیعرەکانی بە کوردی و ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە. لە میانەی بەشداربوونی لە بەرنامەی دیاسپۆرادا گوتی، "گرنگبوو لام خەڵک بەرهەمەکانم ببینن، یەکەمجار شیعرەکانم بە زمانی ئینگلیزی دەنووسی و خانەوادەکەم پشتیوانییان لێکردم و هانیان دام."
گوڵژەن لەدایکبووی ئەڵمانیایە و هەرلەوێ گەورەبووە، بەڵام بە هاوکاری خانەوادەکەی کوردییەکی باش فێربووە و جگە لەوەی کە لەوێ بە زمانی ئینگلیزی شیعر دەنووسێت، بڕیاریداوە ئیتر بە کوردیش شیعرەکانی بڵاوبکاتەوە.
دوایین کتێبی شیعری گوڵژەن بەناوی "زریانی بریقەدار"ە، بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و کوردی نووسیویەتی و بڕیاریداوە بەمنزیکانە بەشی دووەمی "زریانی بریقەدار" بڵاوبکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ