شانۆگەری هاملێت لە هەولێر نمایشکرا

05-04-2016
چۆمان مەحمود
.....
.....
نیشانەکردن شانۆ
A+ A-

رووداو- هەولێر

گرووپێكی شانۆی بەریتانی، شانۆگەری هاملێت لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا پێشكەشە کرد، كە بۆ یەكەمجارە ئەو گرووپە بێنە باشووری كوردستان ،پێشتر شانۆگەرییەكە لە 184 وڵاتی دیکەی جیهاندا نمایشكراوە.

گرووپەكە ناونیشانی شكسپیری زیندووی هەڵگرتووە، ئەم نمایشەش بەبۆنەی یادی 400 ساڵەی كۆچی دوایی ئەو نووسەرو هونەرمەندە بووە.

بڕیارە هەمان بەرهەم لەمانگی داهاتوودا لە هەولێرو سلێمانی پیشكەش بكرێتەوە.

ھاملێت، ناوی شانۆیەکی نووسراوەی ویلیام شێکسپیر شانۆنووسی بەناوبانگی ئینگلیزە، کە بەیەکێ لە شاکارەکانی شانۆی جیهان لە قەڵەم دەدرێت. شانۆنامەکەی ھاملێت تراژیدییەکە، کە لە ماوەی ساڵانی ١٥٩٩ تا ١٦٠٢دا نووسراوە، کاراکتەری سەرەکیی شانۆکە ھاملێت شازادەی دانیمارکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە