یەک کاکەیی بۆ پەرلەمانى کوردستان بەربژێر کراوە

04-10-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
 یەک بەربژێرى کاکەیی بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان هەیە و سەرۆکایەتى لیستێک دەکات.
 
 ئەو بەربژێرە شاهین حەمە رەزا، سەرۆکى لیستى گۆڕانە لە بازنەی هەڵەبجە کە زۆرینەى کاکەییەکانى هەرێمى کوردستان لەو سنوورەن.
 
ئەمڕۆ هەینی، 04-10-2024، شاهین حەمە رەزا بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "من تاکە کاکەییم کە بەربژێربم بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و پشتم بە دەنگى کاکەییەکان و خەڵکى هەڵەبجە بەستووە".
 
کاکەییەکان تەنیا یەک کۆتایان بۆ ئەنحوومەنى پارێزگاى هەڵەبجە هەیە کە هێشتا پێکنەهێنراوە. لە پەرلەمانی عێراقیش دوو نوێنەریان هەیە کە یەکێکیان نوێنەری کەرکووکە لە فراکسیۆنی پارتی و ئەوی دیکەشیان نوێنەری نەینەوایە لە فراکسیۆنی یەکێتی.
 
 شاهین حەمە رەزا  رایگەیاند، 500 بۆ 600 خێزانى کاکەیی لە سنوورى هەڵەبجەن کە نزیکەى دوو هەزار دەنگدەریان هەیە.
 
 پشکى بازنەى هەڵەبجە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان سێ کورسییە و  یەکێکیان دەبێت کۆتاى ژن بێت. لەو بازنەیە 54 بەربژێر رکابەرى دەکەن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، تەنیا یەکێکیان بەربژێرى سەربەخۆیە.
 
 هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە 20ى تشرینى یەکەم دەکرێت، یەکەمجارە پارێزگاى هەڵەبجە وەک بازنەیەکى سەربەخۆ لە هەڵبژاردن بەشدار بێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بارانبارین لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسان: هێشتا پەڵەی نەداوە

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواوی نەداوە. ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش لە هەولێر باس لەوە دەکات، بارانێکی دیکەی وەک 24 کاژێری رابردوو ببارێت، پەڵە دەدات.