موختاری گەڕەکێکی مەخموور: کچێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

05-04-2025
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

موختاری گەڕەکی کوردستانی شاری مەخموور دەڵێت، کچێک لەلایەن برایەکیەوە کوژراوە.
 
ئەمیر عەبدوڵڵا، موختاری گەڕەکی کوردستانی شاری مەخموور سەر بە پارێزگای نەینەوا، ئەمشەو بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کچێکی دانیشتووی گەڕەکەکە بەناوی فاتیمە شاکر عومەر، تەمەن 26 ساڵ لەلایەن برایەکەوە کوژراوە.
 
ئەمیر عەبدوڵڵا گوتی، کچەکە 7 برای هەیە و لە ماوەی رابردوودا سێ جار هەوڵیداوە بچێتە نێو ریزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بەڵام براکانی رێگەیان پێنەداوە.
 
موختاری گەڕەکی کوردستان گوتی، دوایین جار کە فاتیمە لە ماڵ چووەتە دەرەوە بە ئامانجی نەگەڕانەوە، لە پشووەکانی جەژنی رەمەزاندا بووە کە برایەکانی گەڕایاندوویانەتەوە.
 
وەک ئەمیر عەبدوڵڵا گوتی، رۆژی هەینی نزیک کاژێر 10:00ی شەو برایەکی فاتیمە بە 3 گولـلە خوشکەکەی کوشتووە.
 
پۆلیس باوک و برایەکانی کچەکەی دەستگیر کردووە، بەڵام بکوژ هەڵاتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە