رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو مووچەی خانەنشینیی کرێکارانی ھەولێر دابەش دەکرێت. سەرۆکی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان دەڵێت، "ئەوانە سەر بە کەرتی تایبەتن و مووچەکانیان لەسەر سندووقی زەمانە."
رۆژی سێشەممە، 04ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، "ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی هەولێر (ناوخۆی ھەرێم) دەکەینەوە، رۆژی یەکشەممە 6-3-2025، دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت."
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "کرێکارانی خانەنشینکراو بۆ وەرگرتنی ھەردوو مووچەی مانگی کانوونی دووەم و شوباتی 2025، دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵی بکەن."
هاوکات، هەنگاو عەبدوڵڵا، سەرۆکی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەوانە سەر بە کەرتی تایبەتن و لەسەر سندووقی زەمان مووچەکانیان وەردەگرن، ژمارەیەکی کەمیش لە بەغدا وەریدەگرن، چونکە خانەنشین بوونیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش راپەڕین."
ژمارەیان زیاتر لە 900 خانەنشینە. هەنگاو عەبدوڵڵا گوتی، "دوو مانگ جارێک، مووچەکانیان وەردەگرن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ