رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ساڵانە بە هەزاران تۆن چۆکلێت و نەستەلە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەڵام لە مانگی پێش جەژن بڕەکەی زۆر بەرز دەبێتەوە.
پێنجشەممە، 03ـی نیسانی 2025، کەمال رەئووف، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ساڵانە هەزاران تۆن چۆکلێت و نەستەلە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەتایبەتی مانگی یەک، دوو و مانگەکانی پێش جەژن خواست لەسەر چۆکلێت و شیرینییەکان زۆر دەبێت و زیاتر هاوردە دەکرێت.
وەکو بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵ، پێنج هەزار تۆن نەستەلە و هەزار و 800 تۆن چۆکلێت هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە."
بە گوتەی کەمال رەئووف، بڕەکە لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی دیکە جیاوازە، بەپێی خواست بڕی هاوردەکردن کەم دەکات یاخود زیاد دەکات.
لە رۆژانی جەژنی رەمەزان و قورباندا وەک نەریتێک موسڵمانان سەردانی یەکدی دەکەن، چۆکلێت و شیرینی پێشکێشی میوان دەکرێت، بەو هۆیەوە بەر لە جەژنەکان خواست لەسەر چۆکلێت زۆر دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ