ئۆتۆمبێلێک لە سنە دەکەوێتە نێو بەنداو و دایکێک و منداڵە 5 ساڵانەکەی گیان لەدەستدەدەن

03-04-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کەوتە نێو بەنداوی داریان لە سنووری شاری سەوڵاوای سەر بە پارێزگای سنە و لە ئەنجامدا دوو کەس لە سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.
 
حەسەن زارعی، قایمقامی سەوڵاوا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، "شەوی سێشەممە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پیجۆی 405 لە نزیک گوندی ناوی سەر بە شاری سەوڵاوا کەوتە نێو ئاوی بەنداوی داریان."
 
بە گوتەی زارعی، لە رووداوەکەدا دوو هاونیشتمانی، کە ژنێک و منداڵە 5 ساڵانەکەی بوون، گیانیان لەدەستدا.
 
بەپێی زانیارییەکان، سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە ئەندامی یەک خێزان بوون و تەنیا باوکی منداڵەکە رزگاری بووە.
 
قایمقامی سەوڵاوا دەڵێت، تەرمی ئەو دوو هاونیشتیمانییە هێشتا دەرنەهێندراوەتەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستیپێکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە