Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شەوکەت لەزگین مستەفای تەمەن 22 ساڵ

شەوکەت لەزگین مستەفای تەمەن 22 ساڵ

کوردستان03-03-2025

ئەو گەنجەی لە یەکەم رۆژی رەمەزان دا لەلایەن ئامۆزایەکی بریندار کرا، گیانی لەدەستدا

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هونەر رەشید

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

هونەر رەشید

رۆژی بڵاوکردنەوە

03-03-2025

بابەتی پەیوەندیدار

پەیامە پیرۆزباییەکان لە ساڵیادی دامەزراندنی رووداو؛ ''رووداو پەنجەرەیەکی درەوشاوەیە''
کوردستان29-05-2026

پەیامە پیرۆزباییەکان لە ساڵیادی دامەزراندنی رووداو؛ ''رووداو پەنجەرەیەکی درەوشاوەیە''

فازڵ میرانی: رووداو وەک یەکەمین کەناڵی نێونەتەوەیی کورد خۆی بە جیهان ناساند
کوردستان29-05-2026

فازڵ میرانی: رووداو وەک یەکەمین کەناڵی نێونەتەوەیی کورد خۆی بە جیهان ناساند

سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات: رووداو جێگەی خۆی لەنێو کەناڵە جیهانییەکاندا کردووەتەوە
کوردستان29-05-2026

سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات: رووداو جێگەی خۆی لەنێو کەناڵە جیهانییەکاندا کردووەتەوە

رووداو دیجیتاڵ 

ئەو گەنجەی گوندی باکورمان کە لەلاین ئامۆزایەکییەوە لە یەکەم رۆژی رەمەزان دا بە گوللـە بریندار کرا و هەر لەو رووداوەشدا برایەکیشی کوژرا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
 
دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی قەزای ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "شەوکەت لەزگین مستەفای تەمەن 22 ساڵ، کە لەلایەن ئامۆزایەکییەوە بریندار کرابوو، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر گیانی لەدەستدا."
 
بە گوتەی قایمقامی ئاکرێ، شەوکەت دوای برینداربوونی، ماوەی 48 کاژێر لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدا بووە، بەڵام "برینەکەی سەخت بوو، بەهۆی ئەوەی گوللـە بە چاوی کەوتبوو."
 
وەیوەت ـی برای شەوکەتیش کە تەمەنی 24 ساڵ بوو، رۆژی 1-3-2025 "بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی" لەلایەن ئامۆزاکەیانەوە بە 4 گوللـە کوژرا. 
 
قایمقامی ئاکرێ رایگەیاند، دوای ماوەیەکی کەم "ئامۆزاکەیان کە تۆمەتبارە، دەستبەسەر کرا."