یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت

02-12-2024
سۆران حوسێن
پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت. جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەگەر هەژماری پێویستی دەنگ بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دروست نەبێت، "بە ناچاری دانیشتنەکە بە کراوەیی دەهێڵدرێتەوە".
 
هیوا نەسرەدین، جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ کاژێر 11:00 یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی، بەڵام ئەگەر هەژماری پێویستی دەنگ بۆ هەڵبژاردنەکە نەبوو دانیشتنەکە بە کراوەیی دەهێڵدرێتەوە".
 
بە گوتەی هیوا نەسرەدین، دانیشتنەکەی ئەمڕۆ لەلایەن بە تەمەنترین بەربژێری دەرچووەوە بەڕێوەدەچێت، کە محەممەد سلێمان، بەربژێری سەرکەوتووی نەوەی نوێیە لە پارێزگای سلێمانی بۆ پەرلەمانی کوردستان.
 
دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بۆ راگەیاندنەکان کراوە دەبێت و هیچ میوانێکیشی بۆ بانگهێشت نەکراوە.
 
بەرنامەی کاری یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستپێدەکات و دواتر خولەکێک راوەستان بۆ گیانی شەهیدانی کوردستان دەوەستن.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی پەرلەمانی کوردستان، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا ئەم بڕگانەش بەڕێوەدەبرێن:
 
- بانگهێشتی بەتەمەنترین بەربژێری ئامادەبوو لە پاڵێوراوانی سەرکەوتووی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن سەرۆکی دیوانی پەرلەمان بۆ سوێندخواردن و بەڕێوەبردنی دانیشتنەکە، بەپێی حوکمی بڕگەی دووەم لە 11 و بڕگەی یەکەم لە مادەی 12ـی پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمان.
 
- سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم بەربژێرە هەڵبژێردراوەکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق بانگ دەکات بۆ سوێندخواردنی یاسایی بەپێی حوکمی بڕگەی دووەمی مادەی 12 لە پەیڕەوی نێوخۆی پەرلەمان.
 
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کە 20-10-2024 بەڕێوەچوو، پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین کورسی بەدەستهێنا کە 39 کورسی بوو. دوای ئەویش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 23 کورسی و نەوەی نوێ بە 15 کورسییان بەدەستهێنا.
 
26-11-2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمیی ژمارە 417ـی ساڵی 2024 دەرکرد بۆ ئەوەی رۆژی دووشەممە 02-12-2024 کاژێر 11:00ـی پێش نیوەڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.