نرخی ئەمپێری موەلیدە بەراورد بە مانگی پێشوو دابەزی

02-10-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و زیاترکردنی پێدانی کاژێرەکانی کارەبای نیشتمانی، نرخی ئەمپێری موەلیدە بەراورد بە مانگی هەشت، لە مانگی نۆدا دابەزیوە.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، لە هەولێر نرخی ئەمپێری موەلیدە لە زۆرینەی گەڕەکەکان 14 هەزار و 500 دینارە. لە سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی 12 هەزار و لە دهۆکیش 13 هەزار و 500 دینارە.
 
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مانگی رابردوو موەلیدەکان لەنێوان 310 بۆ 415 کاژیر کاریان کردووە و نرخی ئەمپێرێک لەنێوان 12 هەزار و 750 دینار بۆ 14 هەزار 500 دینارە.
 
خۆرانی گوتی، "چەند موەلیدیەکی زۆر کەم هەن زیاتر کاریان کردووە و ئەمپێریان دەگاتە 17 بۆ 18 هەزار دینار".
 
هەر ئەمڕۆ عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە سلێمانی بۆ مانگی 9 نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لەنێوان 11 بۆ 12 هەزار دیناردایە.
 
لە دهۆکێش نرخی ئەمپێر دابەزیوە. هەکار هرووری، بەرپرسی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک ئەمڕۆ بە رووداوی گوت، لە سەنتەری دهۆک، قەزاکانی ئامێدی، سێمێل، ئاکرێ و بەردەڕەش نرخی ئەمپێری موەلیدە 13 هەزار و 500 دینارە.
 
هەڵەبجەش هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە کارەبای نیشتمانی لە مانگی نۆدا زیاتر بووە بەراورد بە مانگی ‌هەشت. جەلال محەممەد، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان لە قایمقامییەتی هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان 11 هەزار بۆ 12 هەزار و 750 دینارە.
 
بۆ مانگی هەشت لە سلێمانی و هەڵەبجە نرخی یەک ئەمپێر موەلیدە لەنێوان 16 بۆ 17 هەزار دینار، لە هەولێر لەنێوان 14 بۆ 18 هەزار و زۆرینەیان 15 هەزار و 500 دینار بوو. لە دهۆکیش نرخی یەک ئەمپێر 16 هەزار و 500 دینار بوو.
 
بەگوێرەی رووپێوییەکی دەستەی ئامار، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 7 هەزار موەلیدەی تایبەت هەن و لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا کار دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاهەنگێکی پێشووی سەری ساڵ لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرگریی شارستانی بە 8 رێنمایی هۆشداری لە بەکارهێنانی یاریی ئاگرین دەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، چەند رێنمایییەکی بۆ ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ بڵاوکردەوە، کە سەرجەمیان تایبەتن بە بەکارهێنانی یاری ئاگرین، هۆشداری دەدات لە کەوتنەوەی رووداوی هاوشێوەی هۆڵی ئاهەنگگێڕانەکەی قەزای حەمدانیە.