هەڤاڵ ئەبوبەکر: دەمانەوێ کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتی ئەنجامێکی راستگۆیانەیان هەبێت

02-09-2023
هیدایەت جان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، "تەنیا کۆبوونەوەمان لە یەکێتی و پارتی ناوێت، بەڵکو دەمانەوێ کۆبوونەوەکانیان ئەنجامێکی راستگۆیانەی هەبێت" و دەشڵێت، "تەنانەت لە شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجانیشدا پارتی و یەکێتی بەسەر ئەو دوو وڵاتەدا دابەشبوون".
 
رۆژی شەممە، 2ـی ئەیلوولی 2023 هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "پرسی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە سیاسی کراوە، ئەگینا لە دەستووری عێراق چەسپاوە. ئێستا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەک پێویست بایەخ بە هەرێمی کوردستان نادات. پەرلەمانی کوردستانیشیان بەو میکانیزمە یاساییە راگرتووە. رۆژانی داهاتووش دێتە سەر ئاستی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بەمەش دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێریکردن نامێنێت؛ چاودێریکردنی حکومەت لاواز دەبێت و لە ئەنجامدا حکومەت بێهێز و بێ پێگە دەبێت".
 
هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی دەڵێت، "لە ئایندەیەکی نزیکدا ململانێ نێودەوڵەتییەکان وا دەکەن وڵاتان ناچار بن خۆیان یەکلایی بکەنەوە. ئەگەری زۆری شەڕی ئەرمینیا و ئازربایجان هەیە کە بۆ نەگبەتی، یەکێتی و پارتی بەسەر ئەو دوو وڵاتانەشدا دابەش بوون". سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتیش هەڤاڵ ئەبووبەکر گوتی، "ئامانجی ئێمە تەنیا کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی نییە؛ دەمانەوێت کۆبوونەوەیەک بکرێت کە بە ئەنجامێکی راستگۆیانە لێی دەربچن".
 
زیاتر لە مانگێکە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە. پارێزگاری سلێمانی گوتی، "هەوڵمان داوە لە پارێزگای سلێمانی رێگری لە هەڵکشانی نرخەکەی بکەین و ئێستا نرخی بەنزین لەچاو پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان هەرزانترە؛ داواشمان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کردووە بۆ چارەسەری ئەو گرفتە، ئینجا لەگەڵ عێراق بگەنە ئەنجام یان ئەو نەوتەی ئێستا هەناردە ناکرێت، بیدات بە پاڵاوگە نێوخۆییەکان بۆ ئەوەی پێداویستی سووتەمەنی هەرێمی کوردستان پڕبکرێتەوە".

 

پارێزگاری سلێمانی دەشڵێت، "داوامان لە حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتی نەوتی عێراقیش کردووە، هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی وەکو سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق سووتەمەنی بۆ دابین بکرێت و پێمان گوتوون هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکە سووتەمەنی بۆ پارێزگاکانی ئێمەش دابین بکەن".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."