رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند، دەوروبەری کاژێر 11:10 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تورکیا بە دوو درۆن دەوروبەری گوندی گەڵاڵەی بۆردوومان کرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.
رۆژی سێشەممە 02-05-2023 کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دەوروبەری کاژێر 11:10 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تورکیا دوو درۆنی ئاراستەی دوو ناوچە کردووە، کە نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە گوندی گەڵاڵە دوورن".
لەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانی بۆردوومانەکە، قایمقامی قەزای ماوەت گوتی: "هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە، چونکە درۆنەکان ئاراستەی دوو ناوچەی چۆڵ کراون، کە هاونیشتمانی زۆریان لێ نەبووە، وەکو بۆردوومانەکانی دیکە بووە کە هەندێک شوێنی کردووەتە ئامانج".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ