هەرێمی کوردستان بۆ هاوتاکردنی مووچەی نیڤشکانان چاوەڕێی وەڵامی بەغدایە

01-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، بەم نزیکانە شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان سەردانی بەغدا دەکات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 1 تشرینی یەکەمی 2024، ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کۆتا جار لە کۆبوونەوەی شاندی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆمان لەسەر بابەتی هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کرد، کە لە 8ی ئەیلوولی 2024، کۆبوونەوەکە بەڕێوەچوو ماوەی دوو رۆژی خایاند".
 
ئاریان ئەحەمەد گوتی: "وەڵامی حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە بابەتی هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ئەوە بوو، کە ئەم بابەتە پێویستی بە بودجەی زیاترە، بۆ ئەم بابەتە پێویستە کۆببینەوە و گفتوگۆبکەین تاوەکو بودجەی پێوست تەرخان بکرێت."
 
گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەدا رۆژانە لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر خەتن، چاوەڕێی وەڵامی ئەواننن، بۆ ئەوەی بەم نزیکانە بابەتی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان یەکلایی بکرێتەوە.
 
لە هەرێمی کوردستان زیاتر 100 هەزار نیڤشکان هەن، ئێستا 73 هەزاریان مووچەیان هەیە، نزیکەی 30ی هەزاری دیکەیان بێ مووچەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.