گالەری

01-09-2019
30 Photos
محەممەد شوانی

رووداو - هەولێر

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 1-9-2019 بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرس و رۆژنامەڤان دۆکیۆمێنتاری "بارزانی پێشمەرگەی سەربەخۆیی" لە هۆڵێکی سینەما لە هەولێر نمایشکرا.

دۆکیۆمێنتارییەکە تایبەت بوو بە ژیننامەی سەرۆک بارزانی هەر لە منداڵییەوە تاوەکو رۆژی ئەنجامدانی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان.

تۆڕی میدیایی رووداو دۆکیۆمێنتاری "بارزانی پێشمەرگەی سەربەخۆیی" بەرهەمهێناوە. ئاکۆ محەممەد پرۆدیوسەری بووە، ئاسۆ حاجی دەرهێنانی بۆ کردووە، چەند پەیامنێرێکی رووداو بەشداری بەرهەمهێنانیان کردووە، بۆتان عەبدوڵڵا مۆنتاژی کردووە.