گالەری

01-04-2025
10 Photos
رووداو دیجیتاڵ/ وێنە: AFP

 

ئەمڕۆ، ئاشوورییەکان لە سەرانسەری جیهان، بە تایبەتی لە زێدی خۆیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، سووریا، ئێران، لوبنان و لە تاراوگە، بە گەرموگوڕییەوە یادی ئەکیتۆیان کردەوە. لە دهۆک بە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی، رێپێوان، هەڵپەڕکێ و میوزیکەوە ئاهەنگیان گێڕا.
 
ئەکیتۆ خاوەنی رەگێکی مێژوویی قووڵە و دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتە دێرینەکانی میزۆپۆتامیا بابل و ئاشوور، کە تێیدا ئاهەنگیان بۆ نوێبوونەوەی سرووشت و هاتنی بەهار گێڕاوە. لە بنەڕەتدا جەژنێکی ئایینی و کشتوکاڵی بووە و هێمای سەرکەوتنی ژیان و نوێبوونەوە بووە.
 
هەرچەندە بۆ ماوەیەک لەبیر کرابوو، لە سەدەی بیستەمدا ئەکیتۆ وەکو هێمایەکی گرنگی ناسنامەی نەتەوەیی ئاشووری زیندوو کرایەوە.
 
بۆ ئاشوورییەکانی ئەم سەردەمە، ئەکیتۆ زیاتر لە جەژنێکە، هێمای مانەوە، شانازی بە مێژوو و کولتووری دەوڵەمەند و پاراستنی ناسنامە و بەردەوامیی نەتەوەییانە. لە رێگەی ئەو جەژنەوە، پەیوەندیی خۆیان بە رابردووەوە نوێ دەکەنەوە و پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان رادەگەیێنن، هاوکات جەخت لەسەر مافەکانیان دەکەنەوە.