رووداو دیجیتاڵ
ئەوەی لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت، ئاهەنگی محەممەد و بەهارە، ئەو ئاهەنگەی بووەتە ترێندی سۆشیال میدیا. زاوا بە سیما بچووک دەردەکەوێت، بەڵام لەگەڵ هاوژینەکەی هەردووکیان 22 ساڵن.
بووک و زاوایەکە خزمی یەکدین و خەڵکی قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆکن. محەممەد و بەهار ماوەیەکی زۆر بووە هەستیان بۆ یەکدی هەبووە، دوو مانگ پێش هاوسەرگیرییەکەیان ئاشکرا دەبن و بە مرازی خۆیان گەیشتن.
محەممەد ئەرکان لەبارەی هاوسەرگیرییەکەوە دەڵێت، "تەمەنەکەم زۆر گونجاوە، سوپاسگوزاری خودام کە وا دەردەکەوم. کەسانێک هەن تەمەنیان دەبێتە 50 ساڵ، من تازە 20 ساڵم، خەڵکی ئێستا کاتێک دەبێتە 50 ساڵ قژی سپی دەبێت و عەقڵ گرنگە نەوەک رووخسار. ئەم هاوسەرگیرییەش خێرە و سوننەتە."
مامی محەممەد دەڵێت، لەبەرئەوەی محەممەد کەسێکی خۆشەویستە و خاوەن کەسایەتییکی بەهێزە، زیاتر لە هەزار کەس بەشدارییان لە ئاهەنگەکەی دا کردووە.
شیمال عەبدولرەحمان، مامی زاوایە و دەڵێت، "ئێمە دڵخۆشین و محەممەد هیج هەڵەیەکی نەکردووە، سوپاسی ئەم خەڵکە دەکەین کە خەڵکێکی زۆر پیرۆزباییان لە محەممەد کرد. ئەمە بۆ محەممەد کەمە، ئەو کەسێکی روح سووکە و شایەنی زۆر زیاترە و دەمانەویست شتێکی باستری بۆ بکەین."
بەگوێرەی پزیشکەکان، رووخساری محەممەد بەهۆی ناڕێکی هۆڕمۆنەکانی لەشی، بچووک دەردەکەوێت، بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر ژیانی ئەو نەکردووە و لە خۆشی خۆی بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ