مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە

01-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی یەکێتی دەڵێت، شاندی باڵای یەکێتی و پارتی، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆدەبنەوە.

 

سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سبەی یانیش لە چەند رۆژی داهاتوو دا کاک بافڵ لەگەڵ کاک مەسرور کۆدەبێتەوە."
 
ئەو سەرچاوەیە گوتی، "چەندین کۆبوونەوە لەنێوان شاندی پارتی و یەکێتی کراوە، بەڵام هەندێک بابەت ماون کە یەکلایی نەبوونەتەوە، پێویستە لە کۆبوونەوەی شاندی باڵا یەکلایی بکرێنەوە."
 
لەبارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، "تەوەری سەرەکی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت دەبێت و پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی بە گشتی تاوتوێ دەکرێن، تەوەرێکی دیکەش پەیوەستە بە بارودۆخی تورکیا و پرۆسەی ئاشتی لەدوای پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان."
 
دوای ئامادەکردنی رەشنووسێک لەنێوان شاندی تەکنیکیی پارتی و یەکێتی بۆ یەکەمجار، 22ـی شوبات، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە. هەردوولا لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا گوتیان، کۆبوونەوەکانیان بەردەوام دەبن "بۆ زیاتر لێکتێگەیشتن و داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەشی پەسەندکراو لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان."
 
شاندی پارتی، لەلایەن هۆشیار زێباری و شاندی یەکێتی، لەلایەن قوباد تاڵەبانی سەرۆکایەتییان دەکرا، دوای راگەیێندراوەکە جارێکی دیکە لە 26ـی شوبات لە هەولێر کۆبوونەوە.
 
نزیکەی چوار مانگ بەسەر هەڵبژاردن و زیاتر لە دوو مانگیش بەسەر یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا لایەنە سیاسییەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''