لە تورکیا پزیشک و پەرستاران لە مووچەکانیان ناڕازین و چوونیان بۆ ئەورووپا زیادی کردووە

30-09-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
کارمەندێکی تەندروستی لە تورکیا ڤاکسین لە خانمێک دەدات. وێنە: رووداو
کارمەندێکی تەندروستی لە تورکیا ڤاکسین لە خانمێک دەدات. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە تورکیا پزیشک و پەرستاران لە مووچەکانیان ناڕازین و چوونیان بۆ ئەورووپا زیادی کردووە، شەوکەت هەرکی لەم بارەیەوە راپۆرتێکی کردووە و چەند پزیشکێکی دواندووە.
 
بەپێی ئامارەکانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی تورکیا، ساڵی رابردوو سێ هەزار و 25 پزیشک چوونەتە ئەورووپا، لە کاتێکدا لە ساڵی 2022، ژمارەکە دوو هەزار و 685 پزیشک بوو.
 
تەنانەت پێشبینیدەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بگاتە سێ هەزار و 500 پزیشک، د. مستەفا سێڵڤی، بەڕێوەبەری سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی ئامەد بە رووداوی گوت، رۆژ بە رۆژ دۆخی کارمەند و پەرستاران خراپتردەبێت، ئەمەش وایان لێدەکات کە کۆچ بکەن.
 
تەنانەت د. مستەفا سێڵڤی گوتیشی، مووچەکانیان لەخوار هێڵی هەژارین و پێویستیان بە زیادکردن هەیە، چونکە لەژێر گوشاری دەروونی و جەستەییدان.
 
لە کۆنگرەی نوێی سەندیکاکە ئەوەش ئاشکراکرا کە 76.3٪ـی پەرستاران دەیانەوێت کۆچبکەن بۆ ئەورووپا.
 
سەندیکاکە راپۆرتی خۆی لەو بارەیەوە پێشکێشکرد و رایدەگەیێنێت، بە زووترین کات رێگەچارەی نوێ و کاریگەر بۆ پرسەکە بدۆزرێتەوە، تاوەکو کەرتی تەندروستی و ژیانی نەخۆشەکان نەکەوێتە مەترسییەوە.
 
د. ئەردۆغان کۆسە، ئەندامی سەندیکاکە دەڵێت: ''ئێمە کێشەی زۆریی ماوەی کارکردن و کەمیی مووچەمان هەیە، تەنانەت ژمارەی فەرمانبەریشمان کەمە و پزیشکەکانمان لەم وڵاتە رێزیان ناگیرێت''.
 
تەنانەت ئەو پزیشکە ئاماژە بەوەشدەکات، تووندوتیژی بەرامبەر پزیشکان دەکرێت و مووچەکانیان لە ئاستی ماندووبونیان نییە.
 
بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی تورکیا، بۆ هەر 100 هەزار کەسێک، 228 پزیشک و 356 پەرستار هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.