کۆمەڵەی پسپۆڕانی منداڵان لە ئامەد: ساڵانە منداڵانی نەخۆش زیاددەبن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
د. وڵات شەن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان. وێنە: رووداو
د. وڵات شەن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەرۆکی کۆمەڵەی پسپۆڕانی منداڵان لە ئامەد رایدەگەیێنێت، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی منداڵان، ژمارەی نەخۆشییەکانیش زیادبوون بەتایبەت لەم وەرزە.
 
ئەمڕۆ شەممە 28ـی ئەیلوولی 2024 د. وڵات شەن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و سەرۆکی کۆمەڵەی پسپۆڕانی منداڵان لە ئامەد بە رووداوی راگەیاند، لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانیش زیاددەبن، هەر بۆیە ئێستا ژمارەی نەخۆشییەکان روو لە زیادبوونە.
 
د. وڵات شەن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز و سەرمادا نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە لەنێو منداڵاندا زیاتر بڵاودەبێتەوە و رێنوێنیی دایک و باوکان دەکات کە بایەخ بە کوتان بدەن.
 
لە زانکۆی دیجلە لە ئامەد چوارەمین کۆنگرەی پسپۆڕانی نەخۆشییەکانی منداڵان بەڕێوەچوو کە لە 26ـی ئەیلوولەوە بەردەوامە و 186 پسپۆڕی بیانی لە حەوت وڵاتەوە بەشداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە