پەیمانگەیەکی ئوسترالی: 60٪ـی خۆراکەکانی منداڵان لە ئەمریکا تەندروست نین

28-08-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نوێترین توێژینەوەی پەیمانگەیەکی ئوسترالی ئاشکرای دەکات، لە ئەمریکا 60٪ـی ئەو خۆراکانەی بۆ منداڵانی تازەلەدایکبوو و ساوان، ناتەندروستن.
 
بەپێی توێژینەوەیەکی پەیمانگەی جۆرج بۆ تەندروستیی جیهانی، لەکۆی 651 خۆراکی بازرگانیی منداڵان، 70٪ـیان رێژەی ئاسایی پڕۆتینیان تێدا نەبووە و 44٪ـیان شەکری زیادیان تێدابووە.
 
ئێلیزابێس دانفۆرد، توێژەری سەرەکیی پەیمانگەکە دەڵێت: ''باشترین چارەسەر ئەوەیە کە نابێت منداڵ لە تەمەنێکی بچووکدا فێری خۆراکە ئامادەکراوەکان بکرێت و پێویستە بڕێکی کەم لەو خۆراکانە بدرێن بە منداڵ''.
 
ئێلیزابێس دانفۆرد دەشڵێت، زۆرینەی رێکلامەکانی خۆراکەکانی منداڵانی تازەلەدایکبوو چەواشەکارانەن، بەجۆرێک بانگەشەی بەرهەمی سرووشتی دەکەن لەنێو خۆراکەکانیان، بەڵام لە راستیدا بڕێکی زۆر 'نیشاستە، تام، مادەی پارێزەر و شەکر'ـیان تێدایە.
 
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، منداڵ دەبێت تاوەکو تەمەنی شەش مانگی تەنیا شیری دایک بخوات و تاوەکو تەمەنی دوو ساڵیش بەشێک لە خۆراکەکانی شیری دایک بێت، لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شا چارلز.

پاشای بەریتانیا: پشکنینی پێشوەختە ژیانی رزگار کردم

شا چارڵزی سێیەم پاشای بەریتانیا، رایگەیاند بەهۆی دەستنیشانکردنی زوو و پابەندبوون بە رێنوێنیی پزیشکەکانەوە، چارەسەرەکانی بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە ساڵی نوێدا کەمدەکرێنەوە.