رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشبینیدەکات، لە ساڵی 2019، 68٪ـی ئەوانەی پێشوەختە گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەواوە بووە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، ئێستا پیسبوونی هەوا بووەتە کێشەیەکی جیهانی و لە وڵاتانی داهات کەم، مامناوەند و دەوڵەمەندەکانیشدا بەدیدەکرێت.
بەپێی WHO، تەنیا لە ساڵی 2019، نزیکەی چوار ملیۆن و 200 هەزار کەس پێشوەختە گیانیان لەدەستداوە کە بەشێکی سەرەکیی هۆکارەکەی بۆ پیسبوونی ژینگە دەگەڕێنێتەوە بەوەی کە ئەو وردەمادانەی لەنێو هەوای پیسدا هەن هۆکاردەبن بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن.
رێکخراوەکە ئەوەش باسدەکات کە زۆرینەی قوربانییانی کاریگەرییەکانی پیسیی کەشوهەوا، لە وڵاتە کەمداهات و داهات مامناوەندەکانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ