دیبەیتێکی پەروەردەیی و دەروونی؛ ئەو منداڵانەی چوونەتە باخچە، کاتێک دەچنە قوتابخانە کێشەیان کەمترە

24-09-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
ئارێز خالید، پێشکێشکار - رێباز عەلی - زۆزک ساڵەیی - تەها حوسێن.
ئارێز خالید، پێشکێشکار - رێباز عەلی - زۆزک ساڵەیی - تەها حوسێن.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەیانی لە هەرێمی کوردستان ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات و راهێنەرێکی پەروەردەیی دەڵێت، لە قوتابخانەکاندا قۆناخە سەرەتاییەکان کێشەی زۆریان بۆ دروستدەبێت، دەروونناسێکیش دەڵێت: ''نابێت قوتابخانە وەکو ئامرازێکی ترس لەلای قوتابی بەکاربێت''.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی ئەیلوولی 2024 لە کاژێر 10:00 لە دیبەیتێکی پەروەردەیی و دەروونی بۆ ئامادەکاریی قوتابییان و مامۆستایان بۆ ساڵی نوێی خوێندن هەریەک لە تەها حوسێن، دەروونناس و مامۆستا رێباز عەلی، رێنوێنیکاری کۆمەڵایەتی و زۆزک ساڵەیی، شارەزا و راهێنەری پەروەردەیی ئامادەبوون و چەندین پرسیان لەسەر ئەو بابەتە باسکرد.
 
''دەبێت قوتابی لەڕووی دەروونییەوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادەبێت''
 
تەها حوسێن، دەروونناس لەنێو دیبەیتەکەدا دەڵێت: نابێت قوتابخانە وەکو ئامرازێکی ترس لەلای قوتابی بەکاربێت و پێویستە چەند مانگێک پێش دەستپێکردنی قوتابخانە، بۆ منداڵەکە روونبکرێتەوە کە قوتابخانە شوێنێکی چێژبەخشە.
 
بە گوتەی تەها حوسێن، پێویستە دایک و باوکان هەمیشە چێژی قوتابخانە و روونکردنەوەی چالاکییەکانی نێو قوتابخانە بۆ منداڵەکانیان روونبکەنەوە.
 
تەنانەت باسی دۆخێکی دەروونیی قوتابییان دەکات کە تووشی قوتابییانی قۆناخی یەکی سەرەتایی دەبێت و دڵتەنگ و خەمبار دەبن بە دابڕانیان لە دایک و باوکیان و تێکەڵاوبوون بەو ژینگەیە، هەر بۆیە تەها حوسێن گوتی، باشترە پێشوەختە دایک و باوک هەموو شتێک لەسەر قوتابخانە بۆ منداڵەکانیان روونبکەنەوە و هەمیشە بە راستگۆییەوە قسە لەگەڵ منداڵ بکرێت.
 

''ئەو منداڵانەی دەچنە باخچە کاتێک دەچنە قوتابخانە کێشەیان کەمترە''
 
رێباز عەلی، رێنوێنیکاری کۆمەڵایەتی دەڵێت: دڵەڕاوکێی دابڕان و خەمباری لە کاتی دەستپێکردنی قۆناخی خوێندنی سەرەتایی بەتایبەت پۆلی یەکەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە قوتابییەکە نەچووەتە باخچە. 
 
تەنانەت رێباز عەلی بە بایەخی دادەنێت کە هەمیشە منداڵ بچێتە باخچە بۆ ئەوەی لەڕووی دەروونی و رەفتارییەوە ئامادەبێت بۆ قوتابخانە، بەڵام ئاماژە بەوەشدەکات کە منداڵ نابێت تەنیا لە ماڵەوە بمێنیتەوە و لەناکاو تێکەڵ بە قوتابخانە بێت.
 
لە بەشێكی قسەکانیدا گوتی، پێویستە لە قوتابخانە حکومییەکان هەر مامۆستایەک لەڕووی دەروونییەوە ئامادەبکرێت بۆ پێشوازیی قوتابییان و مامەڵەکردنیان لەگەڵ قوتابی و چارەسەرکردنی کێشەکانیان. هەروەها بایەخی زیاتر بە حەزەکانی قوتابی بدرێت و چێژی خوێندنی بۆ دروستبکرێت.
 
ئەو رێنوێنیکارە کۆمەڵایەتییە باسی پیشەی مامۆستایی دەکات و دەڵێت: ''پیشەکە زۆر لەوە گەورەترە کە بە نەبوونی مووچە کوالێتیی کارەکی مامۆستا کەمببێتەوە، چونکە ئەرکی پەروەردەکردن و فێربوونی داهاتووی منداڵەکانیان لە ئەستۆیە''.
 

''دەبێت خێزانەکان لە قۆناخە جیاوازەکانی خوێندندا هاوکاری منداڵەکانیان بن''
 
زۆزک ساڵەیی، شارەزا و راهێنەری پەروەردەیی رایدەگەیێنێت، هەمیشە رۆڵی دایک و باوک پێشینەی هەموو ئاکارە پەروەردەییەکانە بۆ منداڵ و دەبێت هەمیشە خێزان هاوکاری منداڵەکان بێت بۆ ئامادەکردنیان لە قۆناخە جیاوازەکانی خوێندن.
 
تەنانەت زۆزک ساڵەیی گوتی، ئەرکی دایک و باوکە کە منداڵەکەی لە ترس، دڵەڕاوکێ و شەرم رابهێنێت، چونکە ''ئەمانە سێکوچکەی لاوازیی کەسایەتیی تاکن''.
 
ئەو راهێنەرە پەروەردەییە بایەخی چوونی منداڵ بۆ باخچەی منداڵان باسدەکات بەوەی کە منداڵەکە لە هەموو روویەکەوە ئامادەدەبێت، بەتایبەت پابەندبوون بە کاتی دەوام و ئاساییبوونەوەی دابڕان لە دایک و باوک.
 
بە گوتەی زۆزک ساڵەیی، حکومەت پێویستە هەمیشە پاڵپشتیی دۆخی مادی و مەعنەویی مامۆستایان و کەرتی پەروەردە بکات، تاوەکو ئەرکەکەیان بە بێخەمی و ئاسوودەییەوە جێبەجێبکەن.
 

رووداو رای دایک و باوکانی وەرگرتووە لەبارەی ئامادەکارییەکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی منداڵەکانیان؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.