تەندروستیی عێراق: 11 تووشبووی تای خوێنبەربوون لە کوردستان تۆمارکراون و 4یان گیانیان لەدەستداوە

24-06-2023
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن تای خوێنبەربوون
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دوایین ئاماری تووشبووانی تای خوێنبەربوون بۆ رووداو ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێت، لە هەرێمی کوردستان 11 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون کە 4یان گیانیان لەدەستداوە و سەرجەمیان خەڵکی پارێزگای هەولێرن.
 
دکتۆر سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رۆژی شەممە، 24-06-2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمساڵ لە 01-01-2023 تائێستا لە پارێزگاکانی عێراقدا، زیاتر لە 250 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون کە سەرووی 35 کەسیان گیانیان لەدەستداوە". 
 
لەبارەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان؛ گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق گوتی، "لە هەولێر 8 تووشبوو تۆمارکراون کە 4یان گیانیان لەدەستداوە، لە سلێمانی هیچ کەسێک تووشی نەخۆشییەکە نەبووە، لە دهۆک سێ تووشبوو تۆمارکراون".
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی پارێزگاکانی عێراق، دکتۆر سەیف بەدر گوتی، زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای زیقار تۆمارکراون کە 67 تووشبوون و 10یان گیانیان لەدەستداوە، دواتر پارێزگاکانی بەسرە، میسان، رەسافە (بەغدا)، موسەننا، واست و کەرخ ( بەغدا) دێن." 
 
تای خوێنبەربوون بە چەندین رێگە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ؛ دەکرێت بە سووکی تووشی بێت و هەندێکجاریش دەبێتە هۆی مردن. نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە بریتین؛ لە بێتاقەتی، تا، ئارەزوونەکردنی خواردن، رشانەوە، سکچوون، مۆربوونی ژێر پێست و ئازارێکی بەهێز لە سک.
 
ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە کریمیا دۆزرایەوە؛ هەربۆیە ناوی لێنرا تای خوێنبەربوونی کریمیا؛ لە ساڵی 1956 نەخۆشییەکی هاوشێوە لە کۆنگۆی دیموکرات دۆزرایەوە و لە ساڵی 1969 دەرکەوت کە ڤایرۆسی کریمیا و کۆنگۆ هاوشێوەن؛ بۆیە زۆرجار لەگەڵ ناوەکە ناوی هەردوو ناوچەکەی پێوە دەلکێندرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. فاتن خالید، پسپۆڕی ژینگە - دیمەنێکی هەوای پیسبوونی شارێکی کوردستان.

پسپۆڕێکی ژینگە: سەوزایی زیادبکەن، بۆ ئەوەی هەوا پاک ببێتەوە

پسپۆڕێکی ژینگە و گۆڕانەکانی کەشوهەوا رایدەگەیێنێت، 75٪ـی پیسبوونی هەوای شارەکان بۆ سووتانی پاشماوەی زیانبەخشی ئۆتۆمبێلەکان دەگەڕێتەوە کە کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی و ژینگە هەیە.