پزیشکانی گشتیی دەرچووی زانکۆکانی دەرەوە داوای دامەزراندن دەکەن

23-03-2025
شکار رێبوار
دەرچووانی دانەمەزراوی کۆلێژی پزیشکیی گشتی کە لە 25-02-2025 لە سلێمانی گردبوونەتەوە. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە
دەرچووانی دانەمەزراوی کۆلێژی پزیشکیی گشتی کە لە 25-02-2025 لە سلێمانی گردبوونەتەوە. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەرچووانی پزیشکانی گشتیی زانکۆکانی دەرەوەی کوردستانیش داوای دامەزراندن دەکەن و نوێنەرێکیان رایدەگەیێنێت، ناویان نەنێردراوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران و پشتگوێخراون.
 
دکتۆر ئوسامە داود، دەرچووی پزیشکیی گشتییە لە زانکۆکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و بە رووداوی راگەیاند، ژمارەی پزیشکانی گشتیی دانەمەزراوی دەرەوەی وڵات 36 کەسە و ناویان لە هیچ لیستێکی دامەزراندندا نەهاتووە.
 
بەگوتەی دکتۆر ئوسامە، ئەو 36 کەسە لەسەر میلاکی هیچ وەزارەتێک دانەمەزراون و جگە لە دەرچووی ساڵی پار، دەرچووانی ساڵەکانی رابردووش هەر بە دانەمەزراوی ماونەتەوە، هاوکات بە ناوی ئەو 36 کەسەوە داواکارن بڕیاری دامەزراندنیان هاوتابێت لەگەڵ دامەزراندنی پزیشکانی گشتیی هەرێمی کوردستان.
 
لەکاتێکدا ئەو گوتیشی، لەو زانکۆیانە خوێندنیان تەواوکردووە کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە باوەڕپێکراون.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی رووداو، حەوت زانکۆ بەشی پزیشکیی گشتییان هەیە و ساڵی رابردوو، 778 پزیشکیان پێگەیاندووە کە تاوەکو ئێستا هیچیان دانەمەزراون.
 
ژمارەی پزیشکانی گشتیی دەرچووی ساڵی 2024 بەپێی زانکۆکان بەم شێوەیەیە؛
 
- زانکۆی هەولێری پزیشكی؛ 273 پزیشک
- زانکۆی سلێمانی؛ 288 پزیشک
- زانکۆی دهۆک؛ 102 پزیشک
- زانکۆی زاخۆ؛ 21 پزیشک
- زانکۆی کۆیە؛ 43 پزیشک
- زانکۆی  گەرمیان؛ 15 پزیشک
- زانکۆی کوردستان - هەولێر؛ 36 پزیشک
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە