کوردێک لە ئەفریقا: وڵاتانی ئەفریقی بە هۆشیاریی تەندروستی پێشگیری لە 'ئاوڵەی مەیموون' دەکەن

22-08-2024
شکار رێبوار
سەفین محەممەد و چەند بەشداربوویەکی دیدارەکە لە نایرۆبیی کینیا.
سەفین محەممەد و چەند بەشداربوویەکی دیدارەکە لە نایرۆبیی کینیا.
نیشانەکردن ئاوڵەی مەیموون
A+ A-
رووداو - تەندروستی

خوێندکارێکی کورد چووەتە ئەفریقا بۆ ئەوەی بەشداری لە دیدارێکی جیهانیی پیسبوونی هەوا بکات، باسی دۆخی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' بۆ رووداو دەکات و دەڵێت: ''ئێستا هۆشیارکردنەوەی خەڵک رێگەی سەرەکیی وڵاتانی ئەفریقایە بۆ پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکە''.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی ئابی 2024 سەفین محەممەد، خوێندکاری ماستەر لە تەندروستیی گشتی لە هەرێمی کوردستان لە میانەی بەشداریکردنی لە دیدارێکی جیهانیی کاریگەرییەکانی پیسبوونی ژینگە لەسەر تەندروستیی گشتی لە کینیا بە رووداوی راگەیاند، گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبوونی زەوی کێشەیەکی سەرەکیی جیهانییە لەبەردەم تەندروستیی گشتیدا بەتایبەت لە وڵاتانی کەمداهات.
 
لەبارەی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموونەوە' دەڵێت: بە گوتەی بەرپرسانی تەندروستیی کینیا، تەنیا یەک تووشبووی نەخۆشییەکە تۆمارکراوە و چاکبووەتەوە، هاوکات دەشڵێت: ''رێگەکانی خۆپارێزی لە نەخۆشییەکە گیراونەتەبەر''.
 
سەفین محەممەد ئەمانەی خوارەوە باسدەکات کە حکومەتی کینیا بۆ رێگری لە 'ئاوڵەی مەیموون' جێبەجێیان دەکات؛ 
 
- بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی لەنێو خەڵک وەکو رێگەیەکی سەرەکی پێشگیری.
- دانانی چەن لیژنەیەک بۆ چاودێریکردنی پاکوخاوێنیی خەڵک، سەرچاوەی ئاو و خۆراک.
- پشکنین لە سنوورەکان و جیاکردنەوەی ئەوانەی گومانی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکە هەیە.
 
سەفین محەممەد سەبارەت بە دیدارەکە گوتی، یەکێک لە ئامانجەکانیان ئەوەیە کە کێشەکانی پیسبوونی هەوا لە هەرێمی کوردستان بگەیێنن بە جیهان، تاوەکو چارەسەر و پێشنیازی گونجاویان لەلایەن پسپۆڕانی جیهانەوە پێبدرێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەنتەری شوشتنی گورچیلە لە نەخۆشخانەی گشتیی تەلەعفەر کراوەتەوە.

سەنتەری گورچیلە لە تەلەعفەر دەکرێتەوە

سەنتەری شوشتنی گورچیلە لە قەزای تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا دەکرێتەوە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی تەلەعفەر دەڵێ، لەمەودوا نەخۆشەکان پێویستیان بە سەردانکردن بۆ هەرێمی کوردستان نامێنێت.