لێکۆڵینەوەیەک: شلیک مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە

22-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا دەریدەخات، شلیک یان فراولە کاریگەریی ئەرێنیی هەیە لەسەر تەندروستیی مێشک و دڵ.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی سان دیێگۆ کرا و دەرکەوت، ئەو کەسانەی رۆژانە شلیک دەخۆن مەترسیی تیوشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمە و باشتر بیردەکەنەوە.
 
د. ئەمیلیا جۆنسۆن، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر ڤیتامین C، ریشاڵ و کانزاکان؛ شلیک کاریگەریی ئەرێنی دەخاتە سەر تەندروستیی دڵ و مێشک''.
 
بەپێی NHS، بۆ باشترکردنی فەرمانەکانی مێشک و یادگە دەشێت ئەمانەی خوارەوە جێبەجێبکرێن؛
 
- خەوی رێک؛ رۆژانە 7 بۆ 8 کاژێر.
- بەهێزکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی؛ پەیوەندی لەگەڵ خەڵک و ئاژەڵ.
- کەمکردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونی؛ ئەنجامدانی وەرزشەکانی خاوبوونەوە وەکو 'راگرتنی هەناسەدان و هەناسەدانی قووڵ، یۆگا و نوێژ'.
- خۆراکی تەندروست؛ بایەخدان بە خۆراکە پڕۆتینییەکان، چەورییە ناتێرەکان و دژەئۆکسێنەکان.
- بایەخدان بەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3.
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و کحول.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.