زانکۆی سانت پێتسبێرگ: چارەسەری کیمیایی نیشانەکانی لەبیرچوونەوە دوادەخات

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە رووسیا دەریدەخات، ئەوانەی چارەسەری کیمیایی وەردەگرن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە کەمدەبێتەوە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی سانت پێتسبێرگ لە رووسیا کرا و دەرکەوت، ئەو تووشبووانەی شێرپەنجەی مەمک کە چارەسەری کیمیاییان بۆ دەکرێت، 7٪ ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی ئەلزەهایمەر کەمبووەتەوە، بەهۆی ئەوەی خانەکانی مێشکیان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە و چالاکتر بوون. 
 
فرانسیسماری مۆدوگنۆ، نووسەری باڵای توێژینەوەکە دەڵێت: ''ئەمە مژدەیەکە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە کە کاریگەرییەکی ئەرێنیی چارەسەری کیمیای ئاشکرادەکات''.
 
تەنانەت توێژینەوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، کەسانی گەنج زیاتر سوود لە چارەسەرە کیمیاییەکان دەبینن بۆ دووربوون لە لەبیرچوونەوە، بەجۆرێک خانمانی خوار 65 ساڵان 25٪ ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکە کەمبووەتەوە، بەڵام ئەو رێژەیە لە خانمانی سەروو 65 ساڵان 20٪ بوو.
 
بە گوێرەی مایۆکلینیک، چارەسەری کیمیایی دەرمانێکە بۆ لەنێوبردنی ئەو خانانەیە کە گەشەیان خێرایە وەکو خانە شێرپەنجەییەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە