FDA: لەم هەفتەیەدا ڤاکسینی نوێی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەسندەکرێت

20-08-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA رایدەگەیێنێت، بەم زوانە ڤاکسینی نوێی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەستدەبێت و دەشێت بۆ پێشگیریکردن لە تووشبوون بە جۆرە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا بەکاربهێندرێت. 
 
ناوەندی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات، هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی مۆدێرنا و فایزەر کار لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینی نوێی کۆرۆنا دەکەن کە هەردووک گۆڕاوی 'KP.2' و 'KP.3.1.1' سەر بە خێزانی ئۆمیکڕۆن دەکاتە ئامانج.
 
بە گوێرەی کۆمپانیای مۆدێرنا و فایزەر لەگەڵ پەسندکردنی ئەم ڤاکسینە لە لایەن FDA، رێژەیەکی بەرچاوی ڤاکسین بەردەستدەبێت.
 
بەپێی ناوەندی کۆنتڕۆلکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC، ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەشێت لە دوای تەمەنی شەش مانگییەوە وەربگیرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.