رووداو - تەندروستی
سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی رووپێوان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر ئاشکرای دەکات، دوای 2003 پیسبوونی هەوای هەولێر دەستیپێکرد و دەڵێت: زۆریی ژمارەی پاڵاوگە، موەلیدە و ئۆتۆمبێلەکان هۆکاری سەرەکییە.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی ئابی 2024 د. رێبین سەمەد، سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی رووپێوان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، داخستنی پاڵاوگە نایساییەکان و دانانی مەرجی تووند لەسەر پاڵاوگەکان، هەروەها زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە پارێزگای هەولێر وادەکەن کە پیسبوونی بەرگەهەوا کەمببێتەوە.
لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بە ئۆتۆمبێلەکان دەکات بەوەی کە پێویستە بەردی ئەگزۆزیان تێدا بێت و دەڵێت: ''هەر ئۆتۆمبێلێک ئەو بەردەی نەبێت، نابێت رێگە بدرێت هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت''.
بهپێی راپۆرتێکی ئاژانسی نێودهوڵهتیی وزە، هۆكارهكانی گواستنهوه نزیكهی 32٪ رێژهی دووانەئۆكسید بهرههمدێنن، ئهم رێژهیهش له وڵاتێكهوه بۆ وڵاتێكی دیکە بهپێی بارودۆخی ئابووری، دابونهریت و شێوازی ژیان دهگۆڕێت.
ئهو گازانهی له ئۆتۆمبێل دهردهچن بریتین له ئۆكسیدی كاربۆن، نایترۆجین، هایدرۆكاربۆن و چهندین گازی ژههراوی دیکە، كه مهترسیدارترین جۆر و هۆكارن بۆ پیسبوونی هەوا، ئەمەش دهبێته هۆی شێرپهنجه و هەناسەتەنگی.
بەپێی ئەو داتایانەی دەستەی ژینگە لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی وەرگرتووە، رۆژانە نزیکەی هەشت ملیۆن لیتر بەنزین دەسووتێنرێن، "ئەمەش زیانێکی گەورەی بۆسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان هەیە".
بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، هەر موەلیدەیەکی 500 کلڤنی یەکسانە بە ئیشکردنی 300 ئۆتۆمبێل کە لە ماوەی 24 کاژێر کارکردندا دەشێت ئەمانەی خوارەوە دەربدات؛
- 26 کیلۆگرام دووانەئۆکسیدی گۆگرد
- 18 کیلۆگرام یەکەئۆکسیدی کاربۆن
- 45 کیلۆگرام ئۆکسیدی نایترۆجین
- 12 کیلۆگرام دووکەڵی رەش
- 113 کیلۆگرام دووانەئۆکسیدی کاربۆن
ئەمەی خوارەوە دیمەنی بەرگەهەوای ئەم بەیانییەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە؛ لە هەولێر بەهۆی دووکەڵ و پیسییەکی زۆرەوە مەودای بینین کەمبووەتەوە.
کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا لەسەر دەروون
- گوشار و شڵەژانی دەروونی
- دڵەڕاوکێ
- لەبیرچوونەوە
- خەمۆکی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ