رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە نیوزلاند ئاشکرای دەکات، لە جیهاندا رێژەی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک 70٪ زیادبووە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی ئۆکلاند لە نیوزلاند کرا و دەرکەوت، لە ساڵی 1990ـەوە ساڵانە نزیکەی حەوت ملیۆن کەس بە جەڵتەی مێشک و لێکەوتەکانی پەیوەست پێوەی گیانلەدەستدەدەن.
پسپۆڕانی توێژینەوەکە جەخت لەوە دەکەنەوە، جەڵتەی مێشک سێیەم هۆکاری گیانلەدەستدانە لە جیهاندا و ساڵانە 7.3 ملیۆن کەس دەکوژێت.
د. کاترین جۆنسۆن، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: یەکێک لە هۆکارە باوەکانی ئێستای جەڵتەی مێشک بریتییە لە پیسبوونی هەوا.
د. کاترین بەپێی تووشبووانی جەڵتەکە لەنێوان ساڵانی 1990 بۆ 2021 باسی هۆکارەکانی دیکەش دەکات کە لە توێژینەوەکەیان بڵاویانکردووەتەوە و رێژەی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەکەشیان نووسیوە بەم شێوەیە؛
- قەڵەوی 88٪
- گەرمابردن 72٪
- شەکرە 32٪
- کەمبوونەوەی چالاکیی جەستەیی 11٪
- بەرزەپەستانی خوێن 7٪
- خواردنی خۆراکە ناتەندروستەکان 5٪
بەپێی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی، نیشانەکانی جەڵتەی مێشک ئەمانەن؛
- ناڕێکیی رووخسار
- لاوازی یاخود سڕبوونی لایەکی جەستە
- قورسبوونی زمان
- تێکچوونی جووڵە و هاوسەنگیی جەستە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ