رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ژاپۆن ئاشکرای دەکات، پەیڕەوکردنی رێژیمی ژاپۆنی رێگەیەکی کاریگەرە بۆ پێشگیری و کەمکردنەوەی چەوریی سەر جگەر، خۆراکەکانی رێژیمەکە رادەگەیەندرێن.
توێژینەوەکە لە زانکۆی ئۆساکا میتڕۆپۆلیتان لە ژاپۆن کرا و دەرکەوت، ئەوانەی رێژیمی خۆراکیی ژاپۆنییان پەیڕەوکردووە دوو ئەوەندە پارێزراوتر بوون لە 'چەوریی سەر جگەری ناکحولی' بەراورد بەوانەی رێژیمی ئاساییان هەبووە.
توێژەران رێژیمەکەیان روونکردووەتەوە بەوەی کە دەوڵەمەندە بە خۆراکە دەریاییەکان، پاقلەی سۆیا، قارچک و چەورییە ناتێرەکان.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: رێژیمە ژاپۆنییەکە دەوڵەمەندە بە خۆراکە دژەئۆکسێنەرەکان و دژەهەوکردنەکان، هەروەها کۆلیستڕۆڵ، چەوری و شەکری کەمیان تێدایە.
بەپێی توێژینەوەکە ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لە خۆراک و خواردنەوەکانی رێژیمی ژاپۆنی؛
- ماسی بەتایبەت ماسیی سەلەموون
- خۆراکە دەریاییەکان وەکو؛ سووشی
- برنج، جۆ، نیسک و فاسۆلیا
- سەوزەکان وەکو؛ سپێناخ و جەرجیل
- میوەکان وەکو؛ مۆز، سێو، پرتەقاڵ، شووتی و کیوی
- بەرهەمەکانی سۆیا
- چای سەوز
ئەم توێژینەوەیە لەلایەن ناوەندی نیشتمانیی گشتیی تەندروستی و پزیشکیی ژاپۆن پشتڕاست کراوەتەوە، کە رێژیمەکە نەک تەنیا چەوری، بەڵکو یارمەتیی کەمکردنەوەی شەکر و پەستانی خوێنیش دەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ