توێژینەوەیەک: سپڕەی دژ بە هەستیاری نیشانە سەرەتاییەکانی سەرمابوون کەمدەکاتەوە

15-07-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریدەخات، سپڕەی دژ بە هەستیاری وادەکات زووتر لە هەوکردنەکانی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە چاکبیتەوە و کەمتر دەرمانە دژە بەکتریاییەکان بەکاربهێنیت.

توێژینەوەکە لە زانکۆی ساوسهامپتن لە بەریتانیا کرا و روونی دەکاتەوە، بەکارهێنانی سپڕەی دژ بە هەستیاری لە رێگەی لووتەوە یارمەتیی زوو چاکبوونەوە لە هەوکردنەکانی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە دەدات لەکاتی تووشبوون بە هەڵامەت و پەسیو، ئەمەش وادەکات کەمتر دەرمانی دژە بەکتریا بەکاربهێندرێت.

دکتۆر ئادەم گێراتی، پزیشكی رەفتاریی لە زانکۆی ساوسهامپتن لە بەریتانیا دەڵێت، ''دەشێت بەکارهێنانی ئەم رێگەیە کەمتر دەرمانی دژە بەکتریاکان بەکاربێن و ئەگەری دروستبوونی بەهێزبوونی بەکتریاکان کەمببێتەوە''.

بە گوێرەی توێژینەوەکە، ئەو سپڕەیانەی کە بە مەبەستی هەستیاری بەکاردەهێنرێن، زوو چکبوونەوە لە نیشانەکانی هەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە بەڕێژەی 20٪ خێراتر دەکەن.

بە پێی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا بەرگریی دژە بەکتریایی کاتێک دروست دەبێت کە بەکتریاکان شێوەی خۆیان دەگۆڕن ئەمەش بەهۆی زۆر بەکارهێنانی دەرمانی دژ بە بەکتریا یاخود دەرمانی نەگونجاو بۆ هۆکاری نەخۆشییەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.