رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا دەریدەخات، یاریزانانی تۆپی پێ توانای هاوکاریکردنییان زیاترە بەراورد بە کەسانی ئاسایی.
توێژینەوەکە لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا کرا و دەرکەوت، بەهۆی ئەوەی یاریزانانی تۆپی پێ بە کۆمەڵ یاری دەکەن و پشتگیری یەکدی دەکەن، توانای یارمەتیدانی کەسانی دیکەیان زیاترە بەراورد بە کەسانی ئاسایی.
لە توێژینەوەکە ئەوەش باسکراوە کە توانای بیرکردنەوەی یاریزانان زۆر باشترە، د. لیێۆناردۆ بۆنێتی، پسپۆڕی دەروونی لە زانکۆکە دەڵێت: ''دەرمانخستووە چەند یارمەتیدان بۆ کاری بەکۆمەڵ زیاتر بێت، ئەوەندەش توانای بیرکردنەوە و بڕیاردانیش باشتردەبێت''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ