رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی کینگ لە بەریتانیا دەریدەخات، رۆژانە خەوتن و هەستان لە خەو لە کاژێرێکی دیاریکراودا، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە.
توێژەرانی زانکۆی کینگ ئاشکرایان کردووە، پابەندبوون بە کاتێکی دیاریکراو بۆ خەوتن و بەخەبەرهاتنەوە، یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی 'بەرزە پەستانی خوێن، شەکرە و لەبیرچوونەوە'.
پڕۆفیسۆر کارڵ پیتەر، پسپۆڕی مێشک و دەمار لە زانکۆکە دەڵێت: ''خەوتن لە کاژێرێکی دیاریکراودا بە بەردەوامی، تواناکانی مێشک باشتردەکات و لەخەوهەڵسان ئاساندەکات''.
ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەریتانیا NHS پێشنیازدەکات، کەسی پێگەیشتوو لانیکەم شەوانە، شەش یاخود حەوت کاژێر خەوی هەبێت.



