رووداو - تەندروستی
توێژەرانی زانکۆی فلۆریدا و کێنتاکی لە ئەمریکا ئاشکرای دەکەن، جۆرێک لە خۆراک دەشێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و بەتایبەتیش شێرپەنجەی سییەکان زیادبکات.
رامون سوون، پسپۆڕی زانستی گەردیلەیی لە زانکۆی فلۆریدا دەڵێت: لەنێو شانەکانی خانە شێرپەنجەییەکان گەردیلەی شەکر دۆزراونەتەوە و ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە شەکر هاندەرێکی باشە بۆ گەشەکردنی شێرپەنجە.
توێژینەوەکانی رابردوو دەریانخستووە کە خۆراکە شیرینەکان و بەتایبەتیش شەکری سپی، راستەوخۆ مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و چەندانی دیکە زیاددەکات.
هەروەک چۆن دەرکەوتووە، گۆشتی سوور و کحول مەترسیی تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە زیاددەکەن، ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات، ڕەنگە بەم زووانە پێویست بکات شێرپەنجەی سییەکان بخرێتە لیستی نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی خۆراکەوە.
پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی سییەکان بۆ کەسی جگەرەکێش بەم شێوەیەیە؛
- پشکنینەکە لەڕێگەی تیشکەوە دەکرێت واتا تیشکی CT Scan کە ئەمە پشکنینێکی سەلامەتە و تیشکێکی کەمی تێدابەکارهاتووە.
ئەوانەی پێویستە پشکنینی پێشوەختەی سییەکان بکەن؛
- ئەو جگەرەکێشانەی کە سەروو 55 ساڵانن
- ئەوانەی 20 ساڵ رۆژانە پاکەتێک جگەرە دەکێشن
- ئەوانەی 10 ساڵ رۆژانە 2 پاکەت جگەرە
- ئەوانەی کەمتر لە 15 ساڵە وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ