مایۆکلینیک زیانەکانی خەوتن بە قژی تەڕەوە ئاشکرادەکات

13-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

سەرچاوەی تەندروستیی مایۆکلینیک ئاشکرای دەکات، خەوتن بە قژی تەڕەوە ئەگەری تووشبوون بە هەڵامەت و ئەنفلەوەنزا زیاددەکات، چونکە ژینگەیەکی لەبار بۆ چوونە ژوورەوەی ڤایرۆسەکان بۆ نێو جەستە دروستدەکات.
 
بەپێی مایۆکلینیک، مانەوەی قژ بە تەڕی بەتایبەت لە زستاندا ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنە کەڕووییەکان و کڕێشک زیاددەکات.
 
هاوکات ئەوەش باسدەکات کە دەشێت بەهۆیەوە هەوکردنی پێست دروستببێت.
 
هەربۆیە پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە وشککەرەوەی قژ یاخود خاولی بەکاربێت و قژ بە تەڕی نەهێڵدرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.