رووداو - تەندروستی
توێژینەوەی پزیشکێکی دهۆک دەبێتە یەکێک لە 10 باشترین لێکۆڵینەوەکانی جیهان، توێژینەوەکە مەترسییەکی چاندنی خێرای ددان ئاشکرادەکات، پسپۆڕەکە دەڵێت: توێژینەوەکە یەکەم جارە لەسەر چاندنی خێرای ددان دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12-1-2025 د. علی مونیس، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەم و ددان لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکە لەبارەی کاریگەریی بەکتریای نەخۆشییەکانی دەوری ددانە لەکاتی دانانی دەستبەجێ چاندنەوەی ددان.
لە توێژینەوەکەدا روونکراوەتەوە، لەکاتی چاندنەوەی ددانەکانی مرۆڤدا، چ بەکتریایەک ئەگەری هەیە گەشە بکات و کاریگەریی لەسەر دەوروبەری ددانەکان دروست دەکات، د. عەلی مونیس دەڵێت، ئەو چاندنەوەی ددانە لە چەند رۆژێکدا تەواو دەبێت کە ئێستا زۆر بەربڵاوە و رێنوێنییەکانی خۆپارێزی لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی نەزاندراون.
ئەو پسپۆڕە رێنوێنیی هاونیشتمانییان دەکات، پشکنینی بەردەوامی ددانەکانیان لە لای پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر هەوکردن و ناڕێکییەک زوو دەستنیشانبکرێت و دۆخەکە ئاڵۆزتر نەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ