پسپۆڕێک: لە هەرێمی کوردستان دۆخی کەشوهەوا و ژینگە خراپە

11-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
کاتی چاوپێکەوتنەکە لەنێوان د. سلێمان جەعفەر و هیوا جەمال
کاتی چاوپێکەوتنەکە لەنێوان د. سلێمان جەعفەر و هیوا جەمال
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی باڵای کیمیا و گۆڕانە ژینگەییەکان رایدەگەیێنێت، ئێستا لە هەرێمی کوردستان پیسبوونی ژینگە بووەتە مەترسییەکی گەورە لەسەر تەندروستیی هاونیشتمانییان.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 11-11-2024 د. سلێمان جەعفەر، پسپۆڕی کیمیا و باڵای ژینگە لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال رایگەیاند، دەبێت رێگە لە دەردانی گازی ژەهراویی پاڵاوگە نایاساییەکان بگیرێت.
 
د. سلێمان جەعفەر دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری پاڵاوگەی نایاسایی هەن و مۆڵەتیان نەدراوەتێ، بەڵام کاردەکەن و هەر ئەوانەشن کە زیان بە ژینگە دەگەیێنن.
 
ئەو پسپۆڕە لەبارەی لووتکەی گۆڕانی کەشوهەوا COP29ـەوە گوتی، ئامانجی سەرەکی ئەم لووتکەیە دۆزینەوە و پێشنیازکردنی رێگە چارەی نوێیە بۆ بەکارهێنانی وزە و سووتەمەنی، بەجۆرێک کە دۆستی ژینگە بن.
 
کۆنفرانسی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا (COP29) ئەمڕۆ (دووشەممە، 11-11-2024) لە باکوو دەستیپێکرد و تاوەکو 22 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، کۆنفرانسەکە بە کۆبوونەوەیەکی گرنگ دادەنرێت بۆ پارەدارکردنی وڵاتانی هەژار بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
 
پسپۆڕێک لەبارەی پیسبوونی بەردەوامی هەوای هەولێر: ''سووتەمەنی خراپ هۆکاری سەرەکییە'' {راپۆرتەکە ببینە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.