شێوازی ژیانی تەندروست چییە؟

10-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

زۆرجار گوێت لێدەبێت کە شێوازی ژیانی تەندروست بۆ پێشگیری لە زۆرێک نەخۆشی و لێکەوتی مەترسیداری نەخۆشییەکانی پێویستە پەیڕەوبکرێت، بەڵام دەشبێت خاڵەکانی پەیڕەوکردنی بزاندرێن.
 
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، شێوازی ژیانی تەندروست واتە؛ پەیڕەوکردنی رێچکەیەکی تەندروستی ژیان بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان و مردنی لەناکاو، هەرچەندە زۆرینەی نەخۆشییەکان ناتواندرێن رێگرییان لێبکرێت، بەڵام مەبەست لێی پێشگیریکردنە لە زۆرینەیان.
 
بە پێی WHO ئامانەی خوارەوە شێوازی ژیانی تەندروستن؛
 
- بایەخدان بە خواردنی سەوزە و میوەکان.
- بایەخدان بە خواردنی خۆراکی دانەوێڵەی تەواو و بەرهەمە کەم چەورەکان.
- بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە
- بایەخدان بە پڕۆتینەکان لە ماسی، گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک، هێلکە، تۆوی کەتان و گەنمەشامی.
- بڕێکی دیاریکراو کالۆریی رۆژانە بخورێت.
- سنووردارکردنی شەکر، چەوری و خۆراکە خێراکان.
- کەمکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە کحول، خواردنەوە وزەبەخشەکان و خواردنەوە گازییەکان.
- خەوی باش
- دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە
- بیرکردنەوەی ئەرێنییانە و راهێنانەکانی ئاسوودەیی دەروون
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.