هۆشدارییەک لەبارەی دەرمانەکانی قەڵەوی دەدرێت

10-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئەوانەی دەرمانەکانی قەڵەوی بەکاردەهێنن، دەشێت لەکاتی سڕکردنی گشتی مەترسیی بکەوێتە سەر ژیانیان و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.
 
دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، بەکارهێنەرانی ئەو جۆرە دەرمانانە دەشێت لەکاتی سڕکردنی گشتی بەشێک لە هەوا بڕواتە نێو سییەکانیان بەمەش ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی تووند و لێکەوتەکانی سڕکردن زیاددەکات.
 
هەر بۆیە دەزگاکە پێشنیازدەکات، پێش نەشتەرگەری ماوەیەک دەرمانەکە بەکارنەهێندرێت، بۆ ئەوەی سڕکردنەکە بە باشی سەربگرێت و ئەو مادەیەی نێو دەرمانەکانی قەڵەوی کار نەکاتە سەر پڕۆسەی سڕکردنەکە.
 
گوتەبێژی FDA بە پزیشکانیش دەڵێت: پێویستە پێش نەشتەرگەری، پرسیاری بەکارهێنانی دەرمانەکانی قەڵەوی لە نەخۆش بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.